سوپایی پازداران: ترامپ ھەمان چارەنووسی سەدامی دەبێت

سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت هێرشی سه‌ر ئێران بكات، ئه‌وا هه‌مان چاره‌نووسی سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی پیشووی عێراق‌

چاوه‌ڕێیان ده‌كات.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی سوپای پاسداران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتوون و تێیدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، “ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و په‌یامه‌ی ئێمه‌ی پێگه‌یشتووه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ر وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن، رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی هاوشێوه‌ی چاره‌نووسی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی پێشووی عێراق ده‌بنه‌وه‌”.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، دوێنێ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ناوی 5 به‌رپرسی ئێرانییان خستۆته‌ لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری و دارایی نوێیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.

وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه‌، به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندیی ئه‌و 5 كه‌سه‌ به‌ سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌، ناویان خراوه‌ته‌ لیستی سزادراوان، كه‌ پێكهاتوون له‌ “مه‌هدی ئازه‌ربیشه‌، محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری، مه‌حموود كازم ئاباد، چاوید شیر ئه‌مین و سه‌ید محه‌مه‌د تارانی” كه‌ سه‌رجه‌میان به‌رپرس و كه‌سانی نزیكن له‌ سوپای پاسداران.

ھەواڵی زیاتر