وتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێم دەڵێت، لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان ھەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێم ھەیە بۆ چارەسەری کۆتایی کێشەی موچە.
ھونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەکرد، ھەوڵەکانی وەزارەتی دارایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجەی ھەرێم کودستان لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەنگای باشی بڕیوە.
وتیشی، وەزارەتی دارایی ھەرێم تەواوی رێنماییە دراییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و لە نێوان ھەردوو وەزارەتیش لێکتیگەیشتنی باش ھەیە بۆ گەیشتن بە رێگەچارەی کۆتایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.