بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، سبەی پێنجشەممە، 15ی شوباتی 2024، بارانی بەخوڕ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش رایدەگەیەنێت: “پێویستى بە ئامادەباشى و ئامادەکارى هەیە، بەتایبەت لە کاتەکانى بەرەبەیان و نیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە”، هەروەها هۆشدارییش لەبارەی خۆپارێزی و بەرچاوڕوونیی کەشەکە بە هاووڵاتییان دەدات.
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، بارانی بەخوڕ ناوچەکانی هەولێر و دهۆک و ڕاپەڕین و سۆران دەگرێتەوە و دواینیوەڕۆش دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک؛ هاوکات بارانەکە با و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.
بەم هۆیەوە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە:
١- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور کەونەوە.
٢- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.
٣- لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگە بەکار نەهێنرێت.
٤- بە ڕێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
نوێ
- یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە
- هەر شۆفێرێک بە دووکەڵی ئۆتۆمبێلەکەی ژینگە پیس بکات، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
- ئەمبولانسێک تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
- وەزیری کارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتووەتە 1600 مێگاوات.
- ئاری هەرسین: بەبێ بەشداریی پارتی، سندووقی هەڵبژاردن لە هیچ شوێنێک داناندرێت.
- باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بە ‘توندی’ هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات.
- ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات.
- پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەێمی کوردستانەوە
- بەیاننامەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی ھێرشەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر
- راگەیێندراوێکی بەپەلە لە وەزارەتی کارەباوە
ههواڵی زیاتر