سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئێران سزای لەسێدارەدان بۆ هونەرمەندێكی بەناوبانگ دەردەكات.

دادگایەكی كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لەسێدارەدان بۆ هونەرمەند و ڕاپەڕێكی بەناوبانگی وڵاتەكەی دەردەكات.

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو 24ی4ی2024، دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بۆ توماج ساڵحی، ڕاپەڕی بەناوبانگی خەڵکی وڵاتەی خۆی دەرکردووە.

ئەمیر ڕەئیسیان، یەکێک لە پارێزەرەکانی توماج ساڵحی، بە کەناڵی (شەرق)ی ڕاگەیاندووە: “لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری ئەسفەهان، لە کردەوەیەکی کەموێنەدا، سزای دیوانی باڵای وڵاتی لەسەر دۆسیەی ساڵی 2022ی توماج ساڵحی جێبەجێ نەکرد و بە “ئیرشاد” خوێندنەوەی ئەو سزایە و پێداگری لەسەر سەربەخۆیی دادگای سەرەتایی، بە تۆمەتی (بڵاوكردنەوەی خراپەكاری و بەدڕەوشتی لەسەر زەوی) قورسترین سزا، واتە سزای لەسێدارەدانی بەسەر توماج ساڵحیدا سەپاند.”

ڕەئیسیان لە درێژەی ئەو بابەتەدا گوتوویەتی: “دادگای شۆڕشی ئەسفەهان تۆمەتی هاوکاری لە دەستدرێژیكردن، پێکهێنانی باند و گرووپ، چالاکیی راگەیاندن دژ بە دەسەڵات و بانگهێشتی خەڵک بۆ تێکدانی ئاسایش، سزای لەسێدارەدانی بەسەر توماج ساڵحیدا سەپاندووە.

توماج ساڵحی، پاییزی ساڵی ڕابردوو دوای تێپەڕکردنی یەك ساڵ و 21 ڕۆژ بەندکردن، کە 252 ڕۆژی لە ژووری تاکەکەسیدا تێپەڕ کردبوو، دوای ئەوەی کە سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکدنەکەی لەلایەن لقی 39ی دیوانی باڵای ئێران ڕەت کرایەوە، بە دانانی بارمتە، هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی و بە شێوەی کاتی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەسفەهان ئازاد کرا.

هه‌واڵی زیاتر