لە ئاگادارییەکدا، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەکەنەوە، بەهۆی هێرشکردنە سەر کۆرمۆر 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، هەردوو وەزارەتەکە دەڵێن، “بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە. ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا”.