سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بەیاننامەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی ھێرشەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆردا چوار کارمەندی بە رەچەڵەک خەڵکی وڵاتی یەمەن کوژراون
لە راگەیێندراوێکدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “لە ماوەی رابردوو هەوڵی باش دراوە بۆ باشترکردنی کەرتی وزە و ژێرخانی ئابووری لە عێراق و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا کە هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خێرا دەکرێن، دەستی خراپەکاری و تێکدەرانە جارێکی دیکە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی گازی کۆرمۆرییان کردە ئامانج”.
دەشڵێت، “بەداخەوە تا ئێستا چوار کارمەندی یەمەنی شەهید بوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە و ئەم زیانەش کاریگەری دەبێت لەسەر  کەمبوونەوەی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو
هه‌واڵی زیاتر