سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

داوایەکی بەپەلە ئاراستەی جوتیاران دەکرێت


شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە و داواش لە جووتیارانی چەند ناوچەیەک دەکات پەلە بکەن لە دروێنەکردنی دەغڵودانەکانیان.

ئەمشەو چوارشەممە 24/4/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “داوا لە جووتیارانی ناوچەی گەرمەسێر (گەرمیان) و قەراج و کەندیناوە دەکەین، ئەگەر دەغڵودانیان پێگەیشتووە هەرچی زوو پەلە بکەن لە دروێنەکردنی دەغڵودانەکانیان.”

ئاماژەشی بەوە داوە: “ئەو شەپۆلی بارانبارینەی بەڕێوەیە بۆ ناوچەکانی گەرمیان بەهۆی کاریگەری نزمەپەستانی دەریای سوور، هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزەی بەهێزی لەگەڵدایە لەوانەیە زیانی زۆری هەبێت بۆسەر کێڵگە کشتوکاڵییەکان بەتایبەت بەرهەمی گەنم و جۆ.”

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسان لە سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین کە هەورەبرووسکە و تەرزەی بەهێزی لەگەڵدایە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەکەن

هه‌واڵی زیاتر