سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

وادەی دابەشكردنی مووچە راگەیەنرا

ڕێباز حەملان: سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

ڕێباز حەملان رایگەیاند کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادە کردووە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە ژووری هەواڵی (کوردستان24) ڕایگەیاند: “وردبینیی لە کۆدی هێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستانەوە تەواو کراوە و ڕەوانەی بەغدا کرا و چاوەڕێ دەکرێت سبەی تەواوکاریی مووچەی مانگی دوو بنێردرێت.”

گوتیشی: “وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی ئامادە کردووە و سبەی بڵاوی دەکاتەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتووش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت”

هه‌واڵی زیاتر