سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بڕیارێک لە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێرەوە

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و هەروەها جوانترکردنی سیمای شار و پاراستنی سەرو ماڵی کاسبکاران و مەترسیەکانی دروستبوونی ئاگر کەوتنەوە،”
لەسەر ڕاسپاردەی ئەندازیار کارزان عبدالهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، گشت دوکاندار و فرۆشیار و کاسبکارێک
پابەند دەکرێن بە جێ بەجێکردنی ڕێنماییەکانی شارەوانی و نەهێشتنی هەڵواسینی پەردە و دانانی مێز و کەل و پەلەکان لەبەردەم دوکانەکاندا …
هاوکات لەو نێوەندەشدا تیمەکانی لادانی زێدەڕۆیی لەبەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی هەستان بە ڕێکخستنەوە و ئاگادارکردنەوەی
هەر یەک لە خاوەن کارو دوکاندارەکانی بازاڕی تەیراوە و ئیسکان و سەنتەری شار و بازاڕی شێخەڵڵا و چەندین شوێنی دیکەی سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

هه‌واڵی زیاتر