لە سلێمانی داواکراوێک رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەوە، لە ئاکامدا پۆلیس و هاووڵاتییەک برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ڕایگەیاند، نزیکەی کاتژمێر 12:45 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25-04-2024، لە گەڕەکی مەجید بەگی شاری سلێمانی داواکراوێک ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە، لە ئاکامدا پۆلیس و هاووڵاتییەک برینداربوون.
دامودەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان لەبارەی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.