خدر مه‌نتك: بۆ سودانی و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تیش ئه‌وه قازانجه پشتیوانی كوردستان بكه‌ن چونكه به‌غدا توانای ئه‌وه‌نده فشاری ناوخۆیی ناگرێت
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هەواڵی په‌یامنێر، په‌رله‌مانتاری عێراق، له لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان خدر مه‌نتك باس له دواپێشهاته‌كان و بریاری دادگای فیدرالی و قۆناغی گفتووگۆی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات.
په‌یامنێر-دوای بریاری دادگای فیدرالی چ گۆرانكاریه‌ك دێته ئاراوه و هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان چی ده‌بێت .
خدر مه‌نتك: نازانم هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی دیكه چییه، به‌ڵام له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام داوه و له‌سێ خاڵدا هه‌ڵویستی خۆی روون كردوه‌ته‌وه له‌وانه داكۆكیكردن لە مافی پێكهاتەكان و پشتیوانیكردنیان لە بەشداریی و هاوبەشییان لە دامەزراوە دەستوورییەكان و پارتیمان پشتیوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات تا وەكو لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی عێراق گفتوگۆكانی لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوور بەردەوام بێت، جیاله‌وه‌ش بڕیاری پەیوەست بە یاسای ژمارە (1) ی سالی 1992ی هەڵبژاردن و گۆڕینی بەشێك لە بڕگەكانی، پێچەوانەی دەستوور و سروشتی لێكجیایی دەسەڵاتەكانە، و بریاره له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌فه‌رمی وه‌ڵامی بریاری دادگای فیدرالی بدرێته‌وه و هه‌ڵوێستی خۆیان روون بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم لێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن و رێگا به‌هیچ هێزێك نه‌ده‌ن كه له‌و رێكه‌وتنانه بدات بۆ حكوومه‌تی شیاع سودانی و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تیش ئه‌وه قازانجه له‌م قۆناغه پشتیوانی كوردستان بكه‌ن نه‌ك دژایه‌تی چونكه به وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ره‌نگه به‌غدا توانای ئه‌وه‌نده فشاری ناوخۆیی نه‌گرێت.
په‌یامنێر-دواین گفتووگۆكانی هه‌ولێرو به‌غدا به‌كوێ گه‌یشتوون و كه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه؟
خدر مه‌نتك: كۆبوونه‌وه‌ی و گفتووگۆكان له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌رده‌وامن و به‌رده‌وام شاندی ئێمه و ئه‌وان سه‌ردانی یه‌كتری ده‌كه‌ن به‌ڵام دوای بریاری حكوومه‌تی عێراق بۆ ناردنی 615 ملیار دینار مانگانه بۆ كوردستان و ئێستاش بریاری دادگای فیدرالی پێ ده‌رچووه، حكوومه‌تی مولزه‌م كردووه مانگانه ئه‌و پاره بنێرێته كوردستان تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ردوو لایه‌ن واته هه‌ولێرو به‌غدا له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌گه‌نه رێككه‌وتن، له‌و ماوه‌یه به‌هۆی به‌شداری له چه‌ندین كۆڕبه‌ندی جیهانی هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و عێراق ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان نه‌بووه له‌ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه بكه‌ن به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌ی ئه‌وه ده‌رۆن كه له‌نزیكترین كاتدا ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆوبونه‌وه بكات بۆ گفتووگۆكردن له‌باره‌ی هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای بوجه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت هیوادارین وه‌ك مانگه‌كانی رابردوو هیچ گرفتێكی ته‌كنیكی و هونه‌ری بۆ ناردنی ئه‌و پاره بۆ وكردستان نه‌یه‌ته پێشه‌وه و له‌كاتی خۆی بگات تا یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
په‌یامنێر- له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه دواین گۆرانكاری چییه ؟
خدر مه‌نتك: ئه‌مه پرسێكه په‌یوه‌ندی به هه‌موو عێراقییه‌كانه‌وه هه‌یه نه‌ك لایه‌نێك یان پێكهاته‌یه‌ك به‌بروای ئێمه ئه‌مه ده‌بێت به‌لێگه‌یشتن و رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و عێراق و نوێنه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانان بێت و گه‌ره‌نتی بدرێت له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان عێراق نه‌گه‌رێته‌وه بۆ شه‌ری داعش كه ئه‌وه بۆ نۆ ساڵ ده‌روات دوای دروست بوونی داعش ئۆقره‌یی له‌م وڵاته هێشتا نه‌هاتوه‌ته‌وه ئاراوه، عێراق پێویستی به گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی سیاسی و ئه‌منی و ئیداره‌ی هه‌یه له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان چونكه به‌راشكاوانه به‌شیك له پێكهاته‌كان ده‌ترسن له‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان جۆرێك له‌داگیركاری به‌سه‌ر سیاسه‌تی عێراق بێت له‌لایه‌ن دراوسێكانی عێراقه‌وه و مافی پێكهاته سه‌ره‌كیه‌یكانی ئه‌م وڵاته پێشێل بكرێت، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه دیدێكی نیشتیمانی و دیپلۆماسیانه هه‌بێت كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه بكات چونكه ئه‌م پرسه به‌هه‌لچون و كاردانه‌وه ناكرێت و ئه‌م پرسه كاری په‌رله‌مانی عێراقیش نییه ئه‌مه بابه‌تێكه له ئاستی بریاری گه‌وره‌ی سیاسی و رێككه‌وتنی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت. به‌ڵام ئێمه پێمان وایه هێشتا عێراق ئاماده نییه له‌م قۆناغه بۆ كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان چونكه ته‌حه‌دیاتی زۆر ماوه له‌به‌رده‌ممان.
په‌یامنێر- له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه بریاریه هه‌نگاوه‌كان چۆن بن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هه‌ڵبژاردن له كوردستان دوانه‌كه‌وێت؟
خدر مه‌نتك: دوای بریاری دادگای فیدرالی ئه‌ركی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراقه ده‌ست بكات به ئاماده‌كاری بۆ به‌رێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌و باره‌وه كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هاوبه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه له‌گه‌ڵ شاندی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق، بریاره رێكاره‌كان خێراتر بكرێن و ده‌ست بكرێت به ئاماده‌كاری هه‌رچه‌نده من پێم وایه ئه‌و رێكارانه‌ی كه كۆمسیۆنی عێراق دایناوه بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كرێت خێراتر بكرێن چونكه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ئاسانتر و كه‌متره له‌چاو هه‌ڵبژاردن له‌هه‌موو عێراقدا هیوادارین بۆ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو به‌رێوه‌بچێت به‌لای ئێمه‌ش دادگای فیدرالی بریارێكی زۆر ناده‌ستووری داوه له‌وانه پرسی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و لادانی كورسی پێكهاته‌كان لە به‌غداوه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان چونكه پێكهاته‌كان بێ به‌ری ده‌كرێن له‌پرۆسه‌یه‌كی گرنگی دیموکراسی بە لادانی كورسیه‌كانیان.