ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له‌باره‌ی دۆخی یانه‌ی هه‌ولێر، رایگه‌یاند: یانه‌ی هه‌ولێر، یانه‌یه‌كی زۆر گرنگه، هیچ كاتێك حكوومه‌ت و پارێزگا و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان له پاڵشتیكردنی یانه‌كه درێغییان نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێ، ئه‌وه پشتگیری له كه‌سه‌كان نییه، به‌ڵكوو بۆ یانه‌كه‌یه، كه ناسنامه‌ی شاره‌كه‌مان و زۆر جاریش له بواری وه‌رزش ناسنامه‌ی كوردستان بووه، جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به به‌رده‌وامی له ناو ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه، گرنگیی بۆ وه‌رزش و له ناو وه‌رزش ئه‌و داواكارییانه‌ی ئێمه هه‌مان بووه بۆ چاككردنی دۆخی یانه‌كه، به به‌رده‌امی پشتیوانیی لێ كردووین.
پارێزگاری هه‌ولێر، ڕاشیگه‌یاند: ئێمه كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كه كرد، جگه له گرفته داراییه‌كان كه هه‌موو هه‌رێمی كوردستان گرفتی هه‌یه و حكوومه‌تی عێراقیش یارمه‌تیی هه‌موو یانه‌كانی عێراق ده‌دا، ته‌نیا به‌هیچ جۆرێك یارمه‌تیی دارایی یانه كوردستانییه‌كان دا، به‌ڵام جگه له‌وه، ده‌سته‌ی كارگێڕی گرفتیان له‌ناوخۆی خۆیاندا هه‌یه و ئێمه به‌رده‌وام له دۆخی یانه‌كه ده‌كۆڵینه‌وه، چ پێویست بێ بڕیاری پێویست ده‌ده‌ین، ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌رفه‌تێكی ترمان پێ دابنه‌وه، تا كۆنتڕۆڵی گرفته‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام به چاكنهبوونیان، یانه‌ی هه‌ولێر ناكرێته قوربانی هیچ كه‌س و گرووپێك.
نوێ
- ئاری هەرسین: بەبێ بەشداریی پارتی، سندووقی هەڵبژاردن لە هیچ شوێنێک داناندرێت.
- باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بە ‘توندی’ هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات.
- ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات.
- پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەێمی کوردستانەوە
- بەیاننامەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی ھێرشەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر
- راگەیێندراوێکی بەپەلە لە وەزارەتی کارەباوە
- بە کاتیوشا کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆردومان کرا
- شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
- بڕیارێک لە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێرەوە
- لە دووکان لە روداوێکی ھاتووچۆدا نزیکەی 20 کەس بوونە قوربانی
هه‌واڵی زیاتر