سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایش رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایش

دوای ئەوەی بە هۆی رووبەڕووبوونەوەی دوو داواکراو لەگەل هێزەکانی ئاسایش لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر، یەکێکیان گیانی سپارد و ئەویتریان بریندار بوو، کەسوکاری ئەو داواکراوەی گیانی لە دەست داوە لێدوانیان هەبووە. لێرەدا رایدەگەیەنین کە تەواوی بەڵگەکان لەبەردەستی دادگادان و ئەو دۆسیەیە رێڕەوی یاسایی خۆی دەبڕێت و نامانەوێت جگە لە بڕیار و رێنمایی دادگاکان هیچ روونکردنەوەیەکی تر بدەین و
ولامی ئەو لێدوانانەش تەنیا لە دادگا دەدەینەوە.

هه‌واڵی زیاتر