ئەمڕۆ بارهەڵگرێک لە رێگەی سلێمانی – دووکان بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بە گوتەی لێپرسراوی بنکەی هاتووچۆی دووکان، خۆی بە 15 ئۆتۆمبێلدا کێشاوە و تاوەکو ئێستا 18 کەس بریندارن.
رائید کۆسرەت عەبدوڵڵا حەمە، لێپرسراوی بنکەی هاتووچۆی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە سلێمانییەوە بەرەو دووکان رۆیشتووە.