سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سیپان شێروانی:لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراقی کاتی زۆر پێوستە

‎ ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

‎سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی دەڵێت، لەسەرەتای دەست بەکاربوونی عەلی عەلاق وەک سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق سەرەتا بەندە ئەو پێشنیاریەی دایە سەرۆکی بانکی ناوەندی بۆ لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراق، چونکە کاریگەری زۆری دەبێت، پێشنیارێکی دیکەم بۆ سەرۆکی بانکی ناوەندی کرد دراوی سەد ھەزار دیناری دەربکرێت، چونکە وەک چارەسەری کاتی چاپ کردنی سەد ھەزار دیناری کاریگەری راستەوخۆی دەبێت و کار ئاسانی زۆر دەکرێت بۆ گواستنەوەی پارە، بەڵام وەک کاریگەری درێژ خایەن باشترین رێگا لادانی سێ فری سەر دیناری عێراقیە، بەتایبەتی بۆ مامەڵەی گەورە کاریگەری زۆری دەبێـت.

‎ئەندامەکەی لیژنەی ئابووری دەڵێت” لەھەرێمی کوردستان و تا رادەیەک لە عێراق مامەڵەی گەورە و مامناوەند بە دۆلار دەکرێت، یانیش نرخاندن بە دۆلار دەکرێت، بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی پێویستی بە بڕیارێکی گشتی ھەیە و گوژمەیەکی زۆری دەوێت، ھەروەھا کاتێکی زۆری پێویستە، بابەتەکە زۆر ھەڵدەگرێت، چونکە پێویستی بە کێشانەوەی دراوی ئێستا ھەیە لە بازاڕ و دراوی نوێ چاپ بکرێت کێشانەوەی ھەموو پارەی ئێستاش چەند ساڵێک دەخایەنێت.

‎سیپان شێروانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد” وەک شارەزایەکی ئابووری پێموایە لادانی سفرەکان کاریگەری زۆری دەبێت بۆ نموونە ھاوڵاتیەک خانوویەک دەکڕێت بەنرخەکەی سێسەد ھەزار دۆلارە و لەبازاڕ پێی دەڵێن ٣٠ دەفتەر ئەوە زۆر ئاسانترە لەوەی پێی بڵێن بە ٤٥٠ ملیۆن دینار، ھەژمارکردنی زۆر زەحمەتە، بەڵام ئەگەر سفرەکان لاببرێن خێرایی ئالۆگۆڕکردنی دینار زۆر ئاسان دەب

هه‌واڵی زیاتر