سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

لە دەرەوی پارتی شتێک نابێ بەناوی ھەڵبژاردن

رۆژێکی نوێتر
تەنیا کوردی
لە پشتەوەی پەیامی پارتی بۆ رای گشتی و ھێزە سیاسییەکان، بە تەنیا پارتی بۆ بەرژەوەندی خۆی بە بەغدای نەوت بوەستە، بەڵکوو بەو گۆڕھەڵکەنەی گوت، خۆت بنێژە لەو تونێلەی کە دەتان ویست، داھاتووی خەڵکی ئێمە بنێژن، ئەمڕۆ رۆژێکی نوێترە، دەنگی پارتییەکانیش دژی ھەر ستەمێک بڵنتر دێت، پارتی ئەو ھێزەیە لە ئاشتی ئاشتیخوازترینە، لە بوێریشدا لە لوتکەدا باڵاترینە.
دیقەت بدەن…
دەستی ستەمی وڵاتێکی ئیقلیمی کە دەیگوت دەبێ کورد بگەڕێتەوە چوارچێوەی یەکەم لەم ھەڵبژاردنە، رێک نیەتەکە ئەوەبوو، یاسایەک بە رێگەی دادگای فیدڕاڵی وەک مەرج فەرزکرا بەسەر ھەرێم کە ھی ساڵی ١٩٩٢ بوو، ئەو کاتە پارتی ٥١ کورسی بردەوە، بەڵام لە ئێستا دەیانویست ئینتقام و تۆڵەی زەمەن لە پارتی بکەنەوە، بە دەسکاری ئەنجامی ھەڵبژاردن، پارتی و ھاوپەیمانەکانی بگەنە ٤٩ کورسی و بەرەی دڵخوازی خۆیان بکەنە ٥١ کورسی، بۆیە دەیانگوت دەبێ پارتی بگەڕێینیەنەوە چوارچێوەی یەکەم..
راستە ئەمریکا لەسەر ھێڵەو باڵیۆزی ئەمریکا بەڵێنی داوە بە پارتی کە لەسەر ھێڵ دەبێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەو ستەمەی لە کورد دەکرێ، ئەوان رێگری دەکەن و دەبێ بەغدا ئەم ستەمە رابگرێ…
راستە پارتی بوێرانە ئەنجامەکەی گۆڕی و ئێستاش تۆپەکە لە گۆڕەپانی بەغدایەو ئیتر پێشھاتەکان ھەرچی دەبێت، پیلانگێڕییەک لە گۆڕنرا، جا ھەڵبژاردن بە مەرجی پارتی قبووڵە، یان لە دەرەوی پارتی شتێک نابێ بەناوی ھەڵبژاردن..
بەڵام ئەو بەرپرسیارەتییە میژوویە بەشێکی قورسیی دەکەوێتە سەرشانی ھێزە سیاسییەکانی دیکە، ئایا ئەو وڵاتەی دەیەوێ گۆڕێک بۆ ئەزموونی ھەرێم ھەڵکەنێ، ئەم ھێزانەی لەژێرەوە لەگەڵ ئەم وڵاتە دەجوڵێن، دەبنە گۆڕھەڵکەنی خۆیان؟
دەبنە ئەو گۆڕستانەی لە یادەوەری خەڵکی کوردستاندا لە داھاتوو بەرنەفرەت بکەون، یان ئەم رۆژە نوێیە دەبینن کە پارتی و خەڵکی کوردستان رەتیان کردەوە و ئەو ھێزە دەرەکیەی دەیویست کوردستان بخات، پیلانگێڕیەکەیان وردو خاش کرد.

ئێستا دەرفەت لە دەستی ھێزە سیاسییەکانە، کێ یاخی دەبێ و لە بەرەی دژ بەخەڵک دەمێنێتەوە، کێیش دوو کێلی سەر تونێلە تاریکەکەی وڵاتێکی ئیقلیمی دەشکێنێ و بە گۆڕھەڵکەنەکە دەڵێ، من زیندووم و لەبەرەی خەڵکدا دەمێنمەوە.
داھاتوو رەحم ناکات بە ئێستای رەفتاری ھەندێ ھێز، چونکە ئەو دەستەی دڵی ھەندێ ھێزی بۆ کوردایەتی کردووە بە بەرد، رەنگە لە ئەنجامدا ئەو ھێزانەش ببنە پەیکەرێک، بۆ شانازی کردن نا، بەڵکوو بەر نەفرەتی خەڵک دەکەون.
ئەو ھێزەیشی دڵی بۆ کوردایەتی لێدەداتەوە ئەوا مینەکان دیارن لەکوێ نێژراون، پێویست ناکات قاچی بخاتە سەر، یان داھاتووی خەڵک، گەر بوێری پوچەڵکردنەوەیشیان نییە، ھیچ نەبێ بە خەڵکی خۆیان بڵێن، ئەمە مینیکی ئیقلیمییە تکایە خۆتانی لێ لادەن.

هه‌واڵی زیاتر