زانیاری تازه له‌سه‌ر مووچه ئاشكرا ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی 4ی 2024، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقی، زانیاری تازه له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد.
فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقی باسی له‌وه كرد،”تاوه‌كو ئێستا وردبینی له لیستی مووچه ته‌واو نه‌بووه له به‌غدا، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مڕۆ ته‌واو ده‌بێت، هیچ گرفتێكیش له ته‌مویلی پاره‌كه نییه و هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌كه ده‌نێردرێت، چونكه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مه‌ی كردووه به ڕۆتین، ڕاسته‌وخۆ دوای ته‌واوبوونی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عێراق، ته‌مویلی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،”سیوه‌یله‌ی نه‌قدیش به‌رده‌سته، بۆیه هیچ گرفتێك بوونی نییه، خۆشم په‌یوه‌ندیم كردووه به وه‌زاره‌ت و ئه‌وانیش دڵنیاییان داوه كه به گوێره‌ی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران پابه‌ندن به ناردنی پاره”.