تيمەكانی بەدواداچوون بۆ خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچووی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستیانبەسەر کۆگایەکی خورمای ماوەبەسەرچوودا گرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14/2/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “لەلایەن تيمەكانی بەدواداچوون بۆ خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچووی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و كوالێتی كۆنترۆڵ، دەستمان گرت بەسەر کۆگایەکدا کە بڕی سێ هەزار و 780 کارتۆن خورمای ماوەبەسەرچوی تێدابوو.”
ئەوەش خراوەتە روو: “لە کۆگاکەدا هەڵسابوون بە گۆڕینی کارتۆنی خورما ماوەبەسەرچووەکە و لێدانی رێکەوتی بەسەرچوونی نوێ، بەنیازبوون لەبازاڕەکاندا بیفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان.”