سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

هونەرمەند سەلاح شێخ محەممەدی کۆچی دوایی کرد.

سەلاح شێخ محەممەدی، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی زاهیدان، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کرد.
رۆژی هەینی 5ـی کانوونی دووەم، سەلاح شێخ محەممەدی، ئەو هونەرمەندەی رۆڵی هێمن موکریانی لە درامای گەردەلوولدا بینی، بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە تەمەنی 77 ساڵی لە نەخۆشخانەیەکی شاری زاهیدانی ئێران کۆچی دوایی کرد.
سه‌لاح شێخ محه‌ممه‌دی ساڵی 1947 له شاری مهاباد لەدایکبووه، دوای تەواوکردنی خوێندن هەر لە مهاباد بوو بە مامۆستای قوتابخانە و هاوکات لە بوارەکانی شانۆ، سینەما، پێشکێشکاری بەرنامەی تەلەڤزیۆنی کاری دەکرد و لە ساڵی 2004ـەوە لە باشووری کوردستان لە چەند کەناڵێکی ئاسمانی وەک مەیکەپ ئارستیست دەستبەکار بوو و لە چەندین دراما و فیلیمی سینەماییشدا وەکو ئەکتەر رۆڵی بینیوە.
سەلاح شێخ محەممەدی بەهۆی بەشداریکردنی لە درامای گەردەلوول و گێڕانی رۆڵی هێمن موکریانی شاعیر، لە باشووری کوردستانیش بە خێرایی ناسرا. بەدەر لە درامای گەردەلوول، لە چەندین فیلمی سینەمایی وەکو گه‌ڕه‌کی داهۆڵه‌کان، سرته له‌گه‌ڵ با، ترس له مردن، شنگال و کۆمەڵێک فیلمی دیکە رۆڵی بینیوە.
هه‌واڵی زیاتر