سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بۆچی پارتی بایکوتی هەڵبژاردنی کرد؟

بۆچی پارتی بایکوتی هەڵبژاردنی کرد؟

ماوەی شەش مانگە دانیشتن و کۆبوونەوە لەبارەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێن، فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگای نوێنەرێکیان لیستێکیان ناردووە بۆ حزبە کوردستانییەکان و پێان گوتراوە، ئێران بەمشێوەیە کورسییەکانی پەڕلەمانی کوردستان دابەش دەکات و دەبێت هەمووان پێگیری ئەم دابەشکردنەوەی دەسەلات بن لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئەم لیستەی ئێران بۆ حزبەکانی ناردووە کە کۆپییەکی دەست ئاژانسی پەیامنێر کەوتووە، کورسی پەڕلەمانی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە بۆ حزب و لایەنە سیاسییەکان بەمشێوەیە دابەشکراوە: پارتی دیموکراتی کوردستان 32 بۆ 36 کورسی، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 26 بۆ 30 کورسی و نەوەی نوێ 8 بۆ 14 و کۆمەڵی دادگەری 7 بۆ 10 کورسی و بەرەی گەل 5 بۆ 7 کورسی و رەوتی نیشتیمانی 4 بۆ 6 کورسی و یەکگرتووی ئیسلامی 2 بۆ 4 کورسی و بزۆتنەوەی گوڕان 2 یان 3 کورسی.

یەکێک لە مەرجەکانی ئێران بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەوەیە کە نابێت پارتی دیموکراتی کوردستان لە 6 کورسی زیاتر بێت لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە پارتی داوای کردووە سندوقی دەنگدان و دەنگی هاووڵاتییان بڕیار بدات کامە حزب چەند کورسی بەردەکەوێت و دەنگی ناو سندوقەکان بڕیاری یەکلاییکەرەوە بن، بەلام بەشێک لە حزبە سیاسییەکان بەم دابەشکردنەوەی ئێران ڕازی بوون، ئەمەش وایکرد پارتی بڕیاری بایکوت بدات لە هەڵبژاردنەکاندا.

ئا: هەکار هەرکی

هه‌واڵی زیاتر