سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت ناونووسین دەست پێ دەکاتەوە

بە فەرمانی مەسروور بارزانی ناونووسكردنی كەمئەندامان دەست پێ دەكاتەوە

وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە پڕۆسەی ناونووسكردنی نوێی كەمئەندامانی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە كە زیاتر لە 10 ساڵە وەستاوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ی نیسان، وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە دوای وەستانی زیاتر لە 10 ساڵ لە پڕۆسەی ناونووسكردنی نوێی كەمئەندامانی كوردستان، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ ئاڕاستەكردنی ناوی ئەو كەمئەندامە نوێیانەی كە لە قۆناغی یەكەم زیاتر لە 13 هەزار كەس پشكنینیان بۆكراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە ناونووسینەكە بە مەبەستی دابینكردنی “مینحە”ی كەمئەندامی نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق دەكرێت، بەمەبەستی داواكردنی تەرخانی دارایی بۆ جێبەجێكردنی داوای وەزارەت.

هه‌واڵی زیاتر