سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سلێمانی :چوارکەس بریندار بوون دووانیان پۆلیسن

كەمێك لەمەوبەر لە گەڕەكی سلێمانیی تازە، رووداوێكی تەقەكردن رووی داوە و بەپێی زانیارییەكان، چوار كەس بریندارن كە دوانیان پۆلیسن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی نیسان، كەمێك لەمەوبەر رووداوێكی تەقەكردن لە گەڕەكی سلێمانیی تازە رووی داوە و تێیدا چوار كەس بریندارن.

ئەوەیش زانراوە كە مەفرەزەیەكی پۆلیس چوون بۆ گرتنی داواكراوێك، داواكراوەكە خۆی رادەست نەكردووە و تەقەی لە پۆلیسەكان كردووە، بە قسەی چەند شایەتحاڵێك، دوو لە بریندارەكان پۆلیسن و دوو كەسی تر لە شوێنەكە بوونە، نازانرێت سڤیل بوون یان ئەوانیش پۆلیسن، گومان دەكرێ داواكراوەكەیش بریندار بووبێت.

ئێستە بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەی شار گواستراونەتەوە بەمەبەستی چارەسەر، پۆلیسیش لێكۆڵینەوەی لەسەر تەقەكان و دەرئەنجامی گرتنی تاوانبارەكە دەست پێ‌ كردووە.

هه‌واڵی زیاتر