پیلان ھەیە شكست بە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەھدی بھێنرێت… پارتی ھۆشداری دەدات

پیلان ھەیە شكست بە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەھدی بھێنرێت ئەویش دوای ئەوەی ناوبراو لە ژێر فشاری لایەنە عێراقیەكان بودجەی ھەرێمی كوردستانی نەبڕی و بەردەوام بوو لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان، دوو سەركردەی پارتیش ھۆشداری دەدەن.

لەم باریەوە هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تویتێكدا وریایی لە بوونی هەوڵێكی حزبی دەعوەی ئیسلامی و رەوتی حیكمەی نیشتیمانی دا بۆ شكست پێهێنانی حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی و گوتی، حزبی دەعوە پیلان دادەنێت بۆ گرتنەوەدەستی دەسەڵات بە هاوكاری رەوتی حیكمە و ئەوان دەیانەوێت حكوومەتی عەبدولمەهدی بڕوخێنن.

لا لەیەكی ترەوە، سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، حزبەكەی تا دوا نەفەس پشتیوانی لە حكومەتەكەی ئێستای عادل عەبدولمەهدی دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو تواناكانی دەخاتەگەڕ.

ئەمڕۆ هەینی، دڵشاد شەعبان، سەركردە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (بغداد الیوم) ڕایگەیاندووە”پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو ئەو هەوڵە نهێنی و شاردراوانە ڕەتدەكاتەوە كە بۆ ڕوخاندنی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی دەخرێنەگەڕ، ئەوان پێیانوایە  عەبدولمەهدی دەتوانێت هاوسەنگییەكان ڕابگرێت و كێشەكان لە هەموو بوارەكاندا لە وڵاتدا كەمبكاتەوە”.

بەپێی زانیاریەكانی میدیا عێراقیەكان، لە پیلانەكەدا ھەریەك لە (حەیدەر عەبادی، نوری ماڵكی، عمار حەكیم و گرۆپێكی ناو یەكێتی) بەشدارن و، ئەگەر ھەیە لە دوای ئەوەی نەیانتوانی شكت بە حكومەتەكە بھێنن، بیر لە كودەتای سەربازی دژی عادل عەبدولمەھدی بكرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر