سەعدی ئەحمەد پیرە : ئەگەر وەزارەتی کشتوکالم وەرگرت ناھێلم پارەی گەنمی جوتیاران دوا بکەوێت

بەپێی چەند زانیارێک سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی پێشووی یەکێتی کاندیدە بۆ وەرگرتنی وەزارەتی کشتوکال لەم بارەیەوە چەند بە لێنێک بە جووتیاران دەدات .

لە لێدوانێکی دا سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاندووە ئەگەر ھاتوو بەرپرسیارەتی ئەو وەزارەتەم وەرگرت ھەموو سالێک جوتیاران دەبێت لە کاتی خۆیان پارەی گەنمەکانیان وەرگرن ناھێلم دوا بکەوێت .

وە لە بەشێکی تری قسەکانی دا سەعدی پیرە رایگەیاند سالانی رابردوو جوتیاران لە ماوەێکی زۆردا چاوەرێی وەرگرتنی پارەی گەنمەکانیان بوون کە ئەمەش کێشەێکی گەورەیە پێویستە چارەسەر بکرێت .

ھەواڵی زیاتر