یەكێتی دەیەوێ رێكەوتنی نێوان پارتی و گوڕان ھەڵوەشێتەوە و داوای پۆستەكانی بزۆتنەوەی گوڕانیان كردووە

زانیاریە دزەپێكراوەكانی نێو كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی ئاماژە بەوە دەكەن كە، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان داوای لە پارتی كردووە چاو بەو رێكەوتنەدا بخشێننەوە و بەشێك لە بەركەوتەكانی گوڕان بە یەكێتی بدرێت.

سەبارەت بە وەلامی پارتی بۆ داواكاریەكەی یەكێتی، سەرچاوەیەك لەناو پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری گوت: شاندی پارتی لە كۆبوونەوەی دوێنێیاندا داواكاری یەكێتیان رەتكردووتەوە و یەكێتیان دڵنیاكردووتەوە كە ھیچ پۆستێك لە بزۆتنەوەی گوڕان وەرناگیرێتەوە و رێكەوتنی پارتی و گوڕان وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.

زانیاریەكان دەلێن: یەكێتی داوای وەزارەتاكانی تەندروستی و ناوخۆ و شارەوانی و کشتوکاڵ و فەرمانگەی پەیوەندیەکان دەرەوەی کردووە، بەلام پارتی ڕەتیكردووتەوە ئەم وەزارەتانە بەیەكێتی بدرێت.

پێشتریش ئاژانسی پەیامنێر بڵاویكردبووە كە یەكێتی داوای لە پارتی كردووە پۆستی سەرۆكی پەڕلەمانیان بۆ بگوڕێتەوە بە پۆستی جێگری سەرۆكی ھەرێم، بەلام پارتی ئەم داوایەشی رەتكردووتەوە و بە یەكێتی ڕاگەیاندووە”ئەو پۆستانەی بۆتان دانراوە وەرگرن و زیاتر ئاستەنگ بۆ دروستبووی حكومەت دروست نەكەن”

ھەواڵی زیاتر