ئەوەی سی ساڵە پەكەكە نەیتوانی بیكات، خەڵكی شێلادزێ كردی… دەستیان بەسەر چەندین چەكی قورس و بارەگایەكی سوپای توركیادا گرت

لە شارەدێی شیلادزێی سەر بە شاری ئامێدی، خۆپیشاندانێک لە دژی قوربانیدانی بەردەوامی خەڵکی دەڤەرەکە لە ئەنجامی شەڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و تورکیا ئەنجام درا.

 

لە ماوەی رابردوودا بەھۆی شەڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە ناو سنووری ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەک ھاووڵاتی شەھید و برینداربوون کە دوایینیان، چوار ھاووڵاتی شەھید بوون و دووانی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

 

بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەو شەڕ و بۆردومانانە، دانیشتووانی شیلادزێ، خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا کە مۆڵەتیان بۆ خۆپیشاندانەکە وەرگرتووە. خۆپیشاندانەکە بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ھاووڵاتیانی سڤیل و داواکردن لە سوپای تورکیا و ھێزەکانی پەکەکە بوو کە چیتر خەڵکی سڤیلی ناوچەکە نەکەنە قوربانیی شەڕی خۆیان.

لە ئەنجامی خۆپیشاندانەكەدا گرژی و ئالۆزی دروست بوو و خەلكی شێڵادزێ دەستیان بەسەر بارەگایەكی سوپای توركیادا گرت بە تەواوی چەك و تەقەمەنیەكانیەوە.

ھەواڵی زیاتر