شێخ ئەحمەد بارزانی، فەرهەنگسازێکی نەتەوەیی

‎ئەمڕۆ نیو سەدە بەرسەر كۆچی دوایی مرۆڤێكی ڕوحی و كاریگەری مێژووی كوردا تێدەپەرێت كە شێخ ئەحمەدی بارزانییە.

شێخ ئەحمەد بارزانی کە لە دوای کۆچی دوایی شێخ محمدی باوکی و لە سێدارەدانی شێخ عبدالسلامی براگەورەی لە لایەن عوسمانییەکانەوە، لە تەمەنی گەنجێتیدا دەبێتە شێخی تەکیەی بارزان، و بە کۆمەلێک ئایدۆلۆجیا و بیرکردنەوەی جیاواز، گۆڕانکاری چارەنووسازی لە ناوچەکە ئەنجام داون کەوەک داهێنانێک لە سیستەمی حوکمرانی لە ناوچەکەدا جێگیربوون و ئێستاش کاریگەرییەکانی دیارن وشێخ ئەحمەدیش هەمیشە وەک داهێنەرێک ، ڕابەرێکی نەتەوەیی و ئایینی لە دلی خەلک دا دەمێنێتەوە.

لە ڕووانگەی ئابوورییەوە شێخ ئەحمەدی بارزانی دەستی بە چەند ڕیفۆرمێکی گرنگ داوە کە هەم لەو سەردەمەدا شتێکی نوێگەری بووە هەمیش لە تەواوی ناوچەکەدا، و گترنیگترینیان ئەمانەن:-

1- شێخ ئەحمەد بارزانی، هەڵساوە بە دابەشکردنی زەوییە کشتوکالییەکان بەسەر جوتیارەکاندا، ئەمەش زۆر لە خۆ دەگرێت، لە کاتێکدا کە سیستەمی ئیشتراکی و نەهیکردن لە خاوەندارییەتی تاکەکەسی لە ڕۆژەڤدابوو، شێخ بە پێچەوانەی بیرکردنەوە ئیشتراکییەکان، گرنگی بە فەلفەسەفەی خاوەندارییەتی تاکەکەس داوە و هەولی داوە کە ڕەنج و کۆشسی جوتیار و کرێکار لەلایەن هیچ کەسەوە زەوت نەکرێت و خۆیان ببن بە خاوەنی ڕەنج و ماندی بوونی خۆیان.

2- شێخ ئەحمەدی بارزانی ، میر و بەگ و ئاغاکان و هەر كەسێك لە ژێر هەرناوێك كە بارگرانی بووبن بەسەر خەلكی هەژار، وەک فیودال بینیون کە تەختەکەیان لەسەر پشت وبازوی کرێکار و هەژار و جوتیار داناوە، بۆیە هەولێکی جدی دا بۆ کەمکردنەوەی ڕۆلی فیودالەکان و نەهێشتنیان کە بارگرانی بوون سەر زۆرینەی خەلک کە ئەوکات کرێکار و جوتیار بوون، چونکە ئەگەر زەوییەکانیش لە ژێردەستی فیودالەکان نەبان و هی جوتیارەکان بان ، بەلام فیودالەکان لە ڕیگەی وەگرتنی سەرانە چ بە بەرهەم چ داهات و بەشێکی زۆری ماندووبوونییان زەوت دەکرد، بەمەش دابەشکردنی زەوییەکان بەسەر جوتیارەکان هیچ مانای نەدەبوو، چینێک بێ ماندوو بوون زۆری وەردەگرت لە ژێر ناوی ئاغا و میر و بەگ و چەند ناوێکیتر، چینێکیش کە چینی زۆرینە بوو بەرامبەر ماندوو بوونێکی زۆر کەمیان دەست دەکەوت و لەو کەمەش دەبوایە بەشێکی بدرێت بە فیودالەکان و ژیانیان قرس دەبوو، ئەمەش وەک ڕێکارێکی تەواوکاری خاوەندارییەتی تایبەت ، شێخ ئەحمەد لە پێناو هێنانە کایەی دادگەری و خۆشگوزەرانی جەختی لێکردووە.

3- کاتێک برا گەورەی، شێخ عبدالسلام بارزانی لە تەلەگرافەکەی کە بۆ سولتانی عوسمانی ناردبوو داوای ئەوەی کرد بوو کە باجەکان وەک خۆیان بمێننەوە بەلام لە خزمەتی گشتی سەرج بکرێن وەک ڕیگاو بان و مزگەوت و قوتابخانە. ئەوەی گرنگە لەو خالەدا ئەوەیە کە شێخ داوای لابردنی یان کەم کردنی باجەکانی نەکردووە، بەلکو ڕازییوو بەو جۆرە باجانەی کە پەیڕەو دەکران ، بەلام لەگەل شێوازی خەرج کردنەکەیدا نەبووەو ڕەخنەی هەبووە، واتە شێخ عبدالسلام لەگەل ئەوەدا بووە بڕێک باج بسەپنێندرێت بەسەر خاوەن داهات و سەرمایەدارەکان و بەو داهاتەی دەستیش دەکەوێت پێداویستییە گشتییەکان دابین بکرێت ئەو سیستەمەش ئێستاش لە سەرجەم ولاتە پێشکەوتووەکان کاری پێدەکرێت و دەرئەنجامی ئەرێنی هەیە، لە دوای هاتنی شێخ ئەحمەدی بارزانییەوە لە ڕوانگەی باجیش وەک سەرجەم بیرووباوەڕییەکانیتری شێخ عبدالسلامی براگەورەی ، پەرەیپێداو زیاتر جێبەجێیکردن.

لە ڕوانگەی سیاسیشەوە شیخ ئەحمەدی بارزانی چەند کار و داهێنانێکی کردوون رەنگە گرنگییان زیاتر بێت لە داهێنانە ئابوورییەکان، لەم خالانەی خوارەوە کورتی دەکەینەوە.

1- شێخ ئەحمەد بارزانی كە وەک باب و باپیرانی لەسەر تەریقەتی نەقش بەندی بوو، پەیوەندییەکی باشی لەگەل سەرۆک عەشیرەت و شێخەکانیتری کورد هەبوو، بۆیە ئەم پەیوەندییەی کردە دەریچەیەک بۆ لێک نزیکردنەوەی شێخە کوردییەکان لە پێناو دروست کردنی یەک وتاری و بەنەتەوەیی کردنی پرسی کورد و هاوێشتنی بەرگی عەشاییری، ئەمەش وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە ڕوانگەی پرسی کوردەوە، چونکە کۆمەلە و خەکانی زیادتر پەیوەدنیان بە شۆرشەوە دەکرد.

2- لە سالی ١٩١٩ لە دژی بەریتانییە داگیرکەرەکان دەستی بە شۆرش کردووە و سەردانی دەڤەری بازیانی کردووە، بۆ پالپشتی لە شۆرشی شێخ مەحمودی حەفید سوپایەک لە چەکدارە بارزانیەکان پێکدێنێت و بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفای برا رەوانەی سلێمانی دەکات.، و نامەیەکیش بۆ شێخەکانی بادینان دەنێرێت و خەلک و چەکدار کۆدەکاتەوە بۆ پالپشتی لە شێخ مەحمودی حەفید، ئەمەش بەزاندنی سنوری عەشاییری و ناوچەگەری بوو و دەسپێکێکی جدی بوو بۆ هەلگیرسانی شۆرشی نەتەوایەتی.

3- وێڕای ئەوە شێخ رابەرایەتی شۆرشی یەکەم و دووەمی بارزانی کردووە، پالشتییەکی تەواوی نەمر مەلامستەفای برای دەکات بۆ بەرشداریکردنێکی کارا لە کۆماری مەهاباد و لاواز و کەم ئەهمییەت کردنی سنورەکان، وە هەروەها پالپشتی لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سالی ١٩٤٦ وەک خالێکی وەچەرخانی مێژووی و رێکخراوەکردنی خەبات و شۆرشی کوردی.

گرگترین ڕیفرۆم و گۆڕانگارییەکان کە لەلایەن شێخ ئەحمەدی بارزانییەوە کراون لە چوارچیوەی کۆمەلایەتین دەتوان گرنگترینییان لەم خالانەی خوارەوە ورت بکەینەو:-

1- لە غیابی دادگادا شێخ ئەحمەدی بارزانی تەکیەکەی دەکاتە ناوەندێکی گرنگ بۆ چەسپاندی دادگەری لە دەڤەری بارزان، لە هەر شوێنێک گەر هەست بە نا عەدالەتی کرابا ئەوا تەکیەی بارزان عەدالەتی دە گێڕایەوە و سەرجەم کێشەکان بە دادگەری چارەسەر دەکران ،شێخ ئەحمەدی بارزانی وەک ڕابەری عەدالەت ناوی دەرکردووە و شوێنی دادگەری بوونی تەکییەی بارزانی کرد فەرهەنگێک ،کە لە بەرژەوەندی تاک بە تاکی خەلکی دەڤەرەکە دابێت و لەو سەردەمەدا بۆ یەکەمجار دادگەری بۆ بەرزترین ئاست گەشەدەکات زۆرینەی خەلکی دەڤەری بارزان کە لە حەفت عەشیرەتی (شێروانی،مزوری،دۆلەمەری،بەڕۆژی، گەردی، نزاری و هەرکی بنەجی) پێکهاتبوون لەو پەڕی ئاسوودەی و یەکسانی دەژیان.

2- شێخ ئەحمەدی بارزانی، بروەی بە فەرمانەکەی شێخ عبدالسلامی براگەورەی دا کە بڕیاری دابوو کە نابێت کچ بەزۆر بەشوو بدرێت، یا نەخت وەربگیرێت بەرامبەرشوودانی کچ، یان ژنبەژی بکریت یانیش کچ داوای زێڕ و مالی زۆر لە کور بکات و ژنهێنان ببێتە بارگرانی بەسەر کوڕ، وە دەبێت هاوسەرگیری تەنیا لە ڕیگەی خۆشەویستییەوە بێت و هەر کاتێک کەسێک جێبەجێ ئەم فەرمانە نەکردبا لایەنی بەرامبەر پەنای بۆ تەکیەی بارزان دەبرد و بەزۆر بەسریدا ، ئەمە فەرهەنگەش لە سەردەمی شیخ ئەحمەدی بارزانی بەربلاو دەبێت و دەبێتە مایەی ئاسوودەی خەلکی ناوچەکە و دەڤەری بارزان وەک یەکەم شوێن لە تەواوی ناوچەکەدە ئەم فەرهەنگە دروست بکات نێوبانگی دەردەکات.

3- یەکێکیتر لە داهێنانە هەرە گرنگەکانی شێخ ئەحمەد بارزانی و تەکیەی بارزان ئەوە بوو، کە فەرهەنگسازی بۆ خۆ نەویستی و گشتی ویستی کردووە، وای کردووە هەمیشە بەرژەوەندی گشتی لە پێش بەرژەوەندی تاکەکەسییەوە بێت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پۆلێک مێرخاس و سوارچاکی خۆنەویست هەلکەون کە ئامادەبن گیانیان لەسەر دەست بۆ بچوکترین بەرژەوەندی گشتی و نەتەوایەتی، هەر ئەمەش لەسەر دەستی شێخ مەلا مستەفا بارزانی گەشیسەندوو، بارزانی نەمر نەیهێشێت ئەم نەوە لێهاتوو و خۆنەویستە بە خەسار بچێت و بە پشتیوانی جانفیدایی ئەوان و سەرکردایەتی لێهاتووی بارزانی نەمر بۆ ئازادی و مافی گەلی کورد خرانەگەڕ و هەر لەسەر دەستی ئەمانە کورد زۆرترین مافی خۆی بەدەست هێناوە.

4- شێخ عبدالسلام بارزانی وەک یەکەم شێخ و ڕابەر گرنگیییەکی زۆری بە سروشت داوە، و شێخ ئەحمەدی بارزانی بەجوانترین شێوە یاساکانی ژینگە پارێزی و سروشت دۆستی جێبەجێ دەکات، دژی دار بڕین و ئازاردانی گیانەوەرەکان وەستاوەوە، جوانترین ژینگە لە هەموو ناوچەکە دەکەوێتە ناوچەی بارزانی ژێر فەرمانڕەوایی تەکیەی بارزان کە دارو درەخت سەوزن و گیاندارە کیویەکان بێترس هاتووچۆدەکەن، ئەم دیمەنانە زیاتر نیشتمان دەخاتە دلی هەر تاکێکەوە.

5- یەکێکیتر لەو فەرهەنگانەی کە شێخ زۆر گرنگی پێداوە گیانی هاوکاری و تەعاون بووە کە ئەمە هەم بە خالێکی سیاسی، هەم خالێکی ئابووری هەمیش خالێکی کۆمەلاتی دادەنرێت ، گەر سەیری مێژوی دەڤەری بارزان بکەی دەبینی کە شێخ ئەحمەدی بارزانی و شێخەکانی پێش خۆی کەی شێخ محمد و شێخ عبدالرحمن بوون و لە دوای خۆشی مەلامستەبا بارزانی ، زۆر هەلوەستەیان لەسەر تەعاون و هاوکاری یەکتر کردن لە دیارترین سیماکانی دەڤەری بارزان بووە .

شێخ ئەحمەدی بارزانی و تەکیەی بارزان چەند فەرهەنگێکیان داهێنەوە کە تەواوکەری یەکترن، کە هەم خاک و سروشتی ولات پیرۆز بێت، بەرژوەندی گشتی لەسەرووی بەرژوەندی تاکەکەسیەوەبێت، زمان و نەتەوە لەسەرووی هەموو شتێکەوە بێت، و بۆ بچوکترین مافی نەتەوەیی ئامادەی خۆ قوربانی کردن بن، هەر ئەمانەن کە نەتەوەیەک دروست دەکەن و ڕیکاریەکانی نەهێشتنی بن دەستی و دروست کردنی دەولەتن هەموو ئەو خالانە لە ماهیەتی تەکیەی بارزان هەبوون، وێرای ئەوەی هەموو ئەم فەرهەنگانە لە ژیانی ڕۆژانەی خەلکدا ئاسوودەی و دلنیایی دێننەوە ئاراوە، مەرجیشن بۆ دروستبوونی نەتەوەیەک ، بەتایبەتی نەتەوەیەکی ژێردەست کە زیاتر لە هەر نەتەوەیەک پێویستی بەم خالانە هەیە تا بتوانێت بیری نەتەوەیی گەشە بسەنێت و لە زولم و زۆرداری تەواو بن.

سیپان شێروانی

١١/١/٢٠١٩

ھەواڵی زیاتر