میدیایی لاھور جەنگی و كوسرەت رەسوڵ، ھەریەكەیان بە شێوەیەكی جیاواز باس لە ئازادكردنی كادیرەكەی یەكێتی دەكەن

دوای ئەوەی كادیرێكی پارتی لە گەرمیان لەلایەن دژەتیرۆری لاھور جەنگی دەسگیركرا و لەبەرامبەردا پارتی لە ھەولێر كادیرێكی یەكێتی دەستگیركرد، ئەمرۆ ھەردوولا رێككەوتن بەندكراوەكان ئازاد بكرێن.

ئەوەی جێی سەرنجی چاودێرانی سیاسی بوو، بڵاوبوونەوەی ھەواڵی ئازادكردنی كادیرەكەی یەكیتی بوو، چونكە لە ھەواڵی مالپەڕی میللەتی سەربە لاھور جەنگی بڵاوكراوەتەوە”بەھەوڵی لاھور جەنگی كادیرەكەی یەكیتی ئازادكرا” لەی خۆیەوە مالپەڕی ڕاچەلەكێنی سەر بە كوسرەت رەسوڵ دەلێت”بەھەوڵی دەرباز كوسرەت رەسوڵ، كادیرەكەی یەكێتی ئازادكرا”.

پێشتریش مالپەڕی میللەتی سەر بە لاھور جەنگی و ماڵپەڕی ڕاچەلەكێنی سەر بە كوسرەت، چەند جارێك ھێرشی میدیاییان كردووتە سەر یەك و و مانگی ڕابردوو ماڵپەڕی ڕاچەلەكێن میدیایی لاھوری بە خیانەتكار و جاش قەلەم ناوبردبوو.

ھەواڵی ماڵپەڕی میللەت

ھەواڵی ماڵپەڕی ڕاچەلەكێن

ھەواڵی زیاتر