به‌وێنه‌… به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مرۆ له‌ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی ده‌وامیكرد… بزانه‌ كێی له‌گه‌له‌

به‌پێی وێنه‌یه‌ك كه‌ ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر كه‌تووه‌ ئه‌مرۆ به‌رهه‌م ساڵح له‌ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی ده‌وامی كردووه‌.


دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 19ـی 9ـی 2018 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵحی بۆ ناو یه‌كێتی په‌سه‌ندكرد و دواتر وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی بۆ سه‌رۆككۆمار ده‌ستنیشان كرا.

هه‌ر هه‌مان رۆژ مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی پارتی رایگه‌یاند: پۆستی سەرۆكی كۆمار ئیستحقاقی گەلی كوردستانە و نابێ هیچ لایەنێك تەنیا بە موڵكی خۆی بزانێت، بۆیە پارتیمان بۆ پڕكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندیدی خۆی دەبێت.

ھەواڵی زیاتر