کەسی یەکەمی لایەنەکان بەدیداری بارزانی شاد دەبنەوە بۆ دوابڕیار….

عمر بەكر

کێشەکە لەوەدایە کەم کەس خۆی لە ئەسڵی مەوزوع دەدات..!! ئەو تەوژمە پۆپۆلیستیەی کوردستانیانی گرتۆتەوە، روکەش و بابەتە لاوەکیەکانی کردۆتە مەوزوع و، ناوەرۆک و ئامانجەکانی فەرامۆش کردون!!

پارتی دەستی لە چەند کورسیەکی پەرلەمانی هەڵگرت و بایکۆتی هەڵبژاردنی کەرکوکی کرد چونکە ئاڵای کوردستانیان تێدا قەدەغەکرابوو…

لە هەڵبژاردنیشدا بە بێ پێچ و پەنا، سلۆگان و دروشمی (دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردستان) ی بەرزکردەوە و سەرکەوتنێکی گەورەشی بەدەستهێنا، بەجۆرێک سەرنجی هەموو هێزە عێراقیەکان و ئەمریکاشی هێنایەوە بۆ هەولێر و کۆشکەکەی بارزانی…

پارتی راستگۆیانە بۆ ئامانجەکانی تێدەکۆشێت و خاوەنی وەعد و پەیمانەکانیەتی کە بە دەنگدەرانی و تەواوی خەڵکی کوردستانی داوە، بۆیە بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی عێڕاق دەکات، مەرجە سەرەکیەکانیشی خستۆتەڕوو هەر لە بابەتی جێبەجێکردنی دەستوور تادەگاتە بنەماکانی هاوبەشی و تەوازن و تەوافق… مەرجەکانیشی وازحن کە بۆ پاراستنی قەوارەی کوردستان و بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاترە بۆ کوردستان…

شاندی پارتی کە ئێستا لە بەغدان، بۆ بڕیاردان نەچوون بەڵکو بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشەکە و ناسینەوەی بۆچونە نزیکەکان لە خواستەکانی پارتی و کوردستانیان لەوێن…

سەرۆکی شاندی پارتی ئاڵای کوردستانی لە سینگی داوە بۆ ئەوەی پێیان بڵێ کە ئێوە ئاڵای کوردستانتان قبوڵنەبێت و رێزی نەگرن، وەکو چۆن لە کەرکوک بەبێ ئاڵای کوردستان بەشدارنەبوین لێرەش هەروا دەبێت….

پێشمخۆشبوو ئەوانەی زۆر باس لە ئەتەکێتی دبلۆماسی و ئەرک و مەهامی شاندەکان دەکەن، ئاماژەشیان بەوە دابایە کە سەرۆکی شاندی پارتی کەسی سێیەمی ناو پارتییە و لە لایەنی کەسی یەکەمی حزب و لایەنە عێراقیەکانەوە بە باشترین شێوە پێشوازی دەکرێت، کە ئەمەش ئاماژەی هێزی پارتی و سەربەرزی کادیر و ئەندام و دەنگدەرەکانیەتی، دەشبینین کە گفتوگۆکان بە ئەنجام گەیشتن چۆن کەسی یەکەمی لایەنەکان بەدیداری بارزانی شاد دەبنەوە بۆ دوابڕیار….

ھەواڵی زیاتر