سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

پەیامی سەرۆک وەزیران لە 50ـەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ “هەمیشە لە یادمانن”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-04-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 50ـەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، لە پەیامێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) ڕایگەیاند، “نیو سەدە لەمەوبەر، ڕژێمی بەعس قەڵادزێی بۆردودمان کرد و سەدان کەسی بێتاوانی شەهید و بریندار کرد، جگە لە وێرانکردنی شارەکە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە، هەروەها لە ساڵی 1982، ڕژێمی بەعس “خۆپێشاندانێکی شارەکەی گوللەباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی بۆرددومانەکە ئەنجامدرا بوو”.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، شەهیدانی کارەساتی بۆردوومانی قەڵادزێ “هەمیشە لە یادمانن”.

هه‌واڵی زیاتر