ژووری عەمەلیاتی داڕشتنی سیناریۆکانی کوردستان تەقەی تێکەوت

ژووری عەمەلیاتی داڕشتنی سیناریۆکانی کوردستان تەقەی تێکەوت

(( لەو ژوورەدا جەبهەیەکی داخلی بۆ بۆردومانکردنی فکری تاکی کوردستانی کرابوویەوە و ئێستا لەبەر شکستی سیاسیان کەوتوونەتە تەسفیەی یەکتر و لاپەڕەکانیان لەسەر یەکدی هەڵدەدەنەوە))

تەنیا كوردی

لە ساتەوەختی ریفراندۆمدا، بەغدا و تاران ژوورێکیان بەناوی کوردستان کاراکرد بۆ چۆنییەتی رەشبینیکردنی تاکی کوردستانی و رووبەڕووبوونەوەی خەڵکی کوردستان، ئەو ژوورە ئامانجی داڕشتنی نانەوەی ئاژاوەگێڕی و رەشبینکردنی تاکی کوردستانی بوو لە نێوخۆی کوردستاندا، لەو ژوورەدا سیناریۆی چۆنییەتی بەلاڕێدانی تاکی کوردستانی دادەنرا و پرسێکی گرینگی وەک سەربەخۆیی کوردستان لە مووچە و بودجەدا بچووک دەکرایەوە و سیناریۆ دادەنرا بۆ لەبیرچوونەوەی سەربەخۆیی و داگیرکردنی کەرکووک و پەلامارەکانی حەشدی شەعبی، دوای نەبوونی کاریگەریان لەسەر خەڵکی کوردستان و پوچەڵبوونەوەی کاریگەرییان لەسەر خەڵکی کوردستان بەتایبەت لە دوای رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر کە ئامانجیان بوو جەبهەیەکی داخلی بکەنەوە و بۆردومانی فکری خەڵکی کوردستانی پێبکەن، لە ئێستادا ژوورەکە تەقەی تێکەوتووە.

ژوورەکە کە تەوجیهی سیاسی دەدایە کەسانێکی نێو حزب و قەوارە و لایەنە سیاسییەکان لە سلێمانییەوە و ماکینەیەکی راگەیاندنیشیان لەپاڵدا بۆ وەگەرخستبوون، لەو ماوەیەدا سەرجەم سیناریۆکان ئاشکرابوون، رووبەڕووی خۆیان بوونەتەوە.

سەرنج بدەن، لە ئێستادا ئەوانەی لە سلێمانی داوای حوکمڕانی دەکەن، سەرجەمیان بەرانبەر بە یەکدی هەڵساون بە جوڵاندنی مەلەفی یەکتری و لاپەڕەکان وردە وردە لەسەر یەکتری هەڵدەدەنەوە.

هەموویان بەیەکدی دەڵێن بۆ بەرژەوەندی مادی و ئیمتیازات، دڵسۆزیان ناوێ و بۆ کۆشک و تەلار و خۆدەوڵەمەندکردن و کورسی دەسەڵات هەوڵدەدەن، بەیەکدی دەڵێن، لە بەغدا نەتانهێشت یەکریزی دروستبێ و دەستان هەبوو لە بڕینی قووتی خەڵک، ماویەکی دیکە بەرلەوەی بگەینە هەڵبژاردن ئەوەش دەبیستن کە بەیەکدی دەڵێن لەکوێ بۆ بەغدا و تارانیان کارکردووە.

سەرنج بدەن، لێدوانی ئەو دوایەی مەلا بەختیار لەسەر دکتۆر بەرهەم و وەڵامی دکتۆر بەرهەم بۆ مەلا بەختیار و قسەی شاسوار بۆ بەرهەم ساڵح و هەڵدانەوەی مەلەفی شاسوار لە لایەن گۆڕان و ورژاندی ئینشقاقی نێو کۆمەڵ و ناوهێنانی گروپی ١٦ ئۆکتۆبەر و دزەپێکردنی نووسراوەکان لە بەغدا لەسەر گروپی ١٦ ئۆکتۆبەر، سەرجەمیان ئەگەر بە وردی سەرنجبدەن گشتی لە بازنەیەکدا دەخولێتەوە و لەسەرجەمی پارە کۆی باسەکەیە، لە سەرجەم لێدوان تۆمەتبارکردنی یەکتریان بە پارەیە کە لە زمای خۆیانەوە بەیەکدی دەڵێن یەکێک پارەی خەڵکی خواردووە و ئەوی دیکە لەپێناو گەیشتنی بە سەرۆککۆماری عێراق باکی بە مام و رێبازەکەی نەماوە و ئەوی تریان مافی خەڵکی کوردستانی خواردووە لەو پشکانەی لە جاڤی لاندەوەیە، ئەگەر سەیری لێدوانەکانیان بکرێ، بۆت دەردەکەوێ کە باسەکە تاران و بەغدایە و ئیدی ئەوانە گشتیان دەیانەوێ یەکتر وردبکەنەوە، چونکە بەغدا و تاران لە ئێستادا هەستیان پێکردوون کە نەیانتوانیوە کاریگەریان بەسەر خەڵکی کوردستان هەبێت و ئەو بەرنامەیەی کە بۆیان داڕشتوون نەیانتوانی لێی سەرکەوتوو بن.

من نامەوێ بچمە وردەکارییەکانەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ژوورەکە نەیتوانی ئامانج بپێکی و خۆراگری کوردستان و باوەڕی پتەوی خەڵک بە هەرێمی کوردستان توانی بەسەر هەموو ئەو پیلانە سەرکەوێ، کە ئەو ژوورە لەسەردەمی مالیکی لە بڕینی قووتی خەڵکی کوردستان کەسانێکی لە سلێمانی هەبوون و رەگێکی مێژووی لەگەڵ بەغدا کۆیانی کردوونەتەوە لەگەڵ عەتفێکی سیاسی بۆ ئێران، دوای ریفراندۆمیش کە ژوورەکە بەخێرای کاراکرایەوە لە ئێستادا ئەو پیلانەیش ئاشکرابوو و ئیدی باوەڕی زۆرینەی خەڵکی کوردستان بەسەر سیناریۆکانیان سەرکەوت.

ھەواڵی زیاتر