سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. دەشڵێت، “پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمى كوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بەرز دەبنەوە.

ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە ڤەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەی هەینی کەشناسیی هەرێم ئەوەی خستووەتە روو، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرزتر دەبنەوە.

هه‌واڵی زیاتر