وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا “بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت” و سبەی هەینی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25-04-2024، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداریی هاوبەشانی کردەوە، “پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت”.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، بڕیارە سبەی هەینی، 26-04-2024، پڕۆسەی چاکسازی تەواو بێت و “بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.”
وەکو ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە، “پڕۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت”.
ئەمە لە کاتێكدایە، رۆژی 07-04-2024، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان بۆ لێخۆشبوون لە كرێی كهڵهكهبووی بهشداربووانی كارهبای هاووڵاتییان به ڕێژەی (20%) چووه بواری جێبهجێكردنەوە.