فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سروە عبدلواحید دەرچوو

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، بەهۆی سووکایەتیکردن بە ڕۆڵی پێشمەرگە و ماڵباتی شەهیدان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سروە عەبدولواحید دەرکراوە.

لە میانی دیدارێکی هەفتەنامەی (باس)دا کە لە ژمارە 374ی ئەمڕۆ سێشەممە 13/3/2018دا بڵاو کراوەتەوە، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کردووە، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن دادگاوە بۆ دەرکراوە.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”سروە عەبدولواحید لە بەغدا بەپاڵپشتیی چەند بەرپرسێکی عەرەب، قسە بە کوردستان دەڵێت، لە کاتێک سروە عەبدولواحید بڕیاری دەستگیرکردنی ھەیە“.

لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنەکەشی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کردووە، ”سروە عەبدولواحید نەھاتووەتە ھەولێر، زۆر گرنگییشمان پێی نەداوە، ھەر کاتێک گرنگیی پێ بدەین، دەستگیری دەکەین، چونکە سروە عەبدولواحید بە سووکایەتیکردن بە ڕۆڵی پێشمەرگە و ماڵباتی شەھیدان تاوانبارە، لە کاتێکدا ئەگەر پێشمەرگە نەبووایە، ئەو و دەیانی دیکەش نەیاندەتوانی بەئارامی دابنیشن“.

ھەواڵی زیاتر