پەكەكە: ھەرێمی كوردستان دەكەین بە گوڕستان بۆ كومپانیا توركیەكان… یەكەم چاڵاكی پەكەكە دژی كۆمپانیاكانی توركی لە سلێمانی

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەك كەلە میدیایی پەكەكەدا بڵاوكراوەتەوە تێدا دەردەكەوێت دوێنێ شەو لە شاری سلێمانی ھیرشكراوەتەوە سەر كۆمپانیایەك لەم شارە بە تومەتی ئەوەی كە خاوەنەكەی توركە.

میدیایا پەكەكە نووسیوەیەتی:”ھەرێمی کوردستان ئیتر شوێنێکی ئارام نابێت بۆ چەتە فاشیستەکانی ئەردۆغان کە بازرگانی تیدا بکەن”.

ھەروەھا دەلێت: چالاکوانان بە سەلامەتی چونەتەوە شوێنی خۆیان و ئەم چالاکییانە بەردەوامییان دەبێت.

ئاماژەی نوەشكردووە كە کۆمپانیای دۆگتاشی تورکی کراوەتە ئامانج ی مۆلۆتۆڤی ئاگرینی گەنجانی بە ئیرادە، کە خاوەنداریی کۆمپانیاکە دەگەڕێتەوە بۆ فاشیستێکی ڕەگوز پەرستی تورک.

كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە

ھەواڵی زیاتر