گۆڕان: فواد مەعسوم شایەنی ئەو پۆستە نەبوو

ئەندامێکی جڤاتیی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕای دەگەیەنێت، فواد مەعسوم لە پێناو چارەسەرکردنی ململانێکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک سەرۆک کۆماری عێراق دانرا، بەڵام ”کە داشنرا، شیاوی ئەو پێگەیە نەبوو“.

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە لێدوانێکیدا ڕەخنەی توندی ئاراستەی فواد مەعسووم کرد و ڕای گەیاند: ”ئەگەر لە پێگەی سەرۆک کۆماردا کەسێکی بەتوانا بوایە، بێگومان لەوانەیە حاڵی کورد جۆرێکی دیکە بوایە، لەگەڵ ئەوەشدا پێم وایە سەرۆک کۆمار نەیتوانیوە نە بەرگری لە مافی کورد بکات، نە دەسەڵاتەکانیشی بەکار بھێنیت“.

دووپاتیشی کردەوە، ”ئەگەر کەسێک بە مانای وشە کوردپەروەر و لە خەمی ھاووڵاتییان و گەلی کورد لەو پێگەیە بووایە، بێگومان دەیتوانی کاری باشتر بکات”.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان ئاشکرای کرد، ئەو کاتەی کە فواد مەعسوم وەک سەرۆک کۆماری عێراق دانرا، ”لە پێناو چارەسەرکردنی ململانێکانی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دانرا، دەنا ئەویان دانەدەنا کە داشنرا، شیاو نەبوو بۆ ئەو شوێنە”.

ھەواڵی زیاتر