فەرھاد پیرباڵ دەستگیركرا

عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەرى پۆلیس: فەرهاد پیرباڵ بەپێی سکاڵای دادوەرى گشتى دەستبەسەرکراوە.

عەبدولخالق تەلعەت بە ئقژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند “ئەمڕۆ بەپێی سکاڵای دادوەرى گشتى و بەپێی ماددەى ٢٢٦ لە یاسایی سزدانى عێراق، فەرهاد پیرباڵ دەستبەسەرکراوە.”

هاوکات ئەو مادەیە تایبەتە بە سزادانى ئەو کەسانەى کە سوکایەتى بە دامودەزگاکانى وڵات و هاوڵاتیان دەکەن.

مادەی ٢٢٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەڵێت “هەر کەسێک سوکایەتی بە یەکێک لە ڕێگاکانی ئاشکرا بکات بە (ئەنجومەنی گەل یان حکومەت یان دادگاکان یان هێزە چەکدارەکان یان ئەوانیتر لە دەستەکان یان دەسەڵاتدارانی گشتی یان بەرژەوەندییەکان یان فەرمانگەکانی فەرمی و نیمچەفەرمی )، ئەوا سزا دەدرێت بە بەندکردن بۆ ماوەیەک نابێت لە حەوت ساڵ زیاتر بێت، وە بە گرتن یان پێبژاردن.”

ئەوەش دوای ئەوە هات کە لەماوەی ڕابردوودا چەند ڤیدیۆیەکی فەرهاد پیرباڵ نووسەر و مامۆستای زانکۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و تیایدا قسەی “نەشیاو” بە هاوسەری مونا قەهوەچی پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هەروەها سوکایەتیش بە دامودەزگاکانی حکومەت دەکات.

ھەواڵی زیاتر