فەرھاد پیربال دەستگیر کرا

پۆلیسی شاری ھەولێر بەتۆمەتی ”تەشھیرکردن“ بە ھاووڵاتییان، مامۆستایەکی زانکۆ دەستگیر دەکات.

عەمید عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 11/3/2018 فەرھاد پیرباڵ، مامۆستای زانکۆ و نووسەر دەستگیر کرا.

عەمید عەبدولخالق تەڵعەت ھەروەھا رایگەیاند، کە دەستگیرکردنی فەرھاد پیرباڵ دوای جوڵاندنی کەیسێکە لە دژی ئەو لەلایەن داواکاری گشتیی ھەرێمی کوردستانەوە.

فەرھاد پیرباڵ بەپێی ماددەی 226ـی یاسای سزادانی عێراقی بە تۆمەتی تەشھیر و سووکایەتیکردن بە ھاووڵاتییان، دەستگیر کراوە.

ھەواڵی زیاتر