بۆچی بەشێک لە یەکێتی سەرەتا پشتگیری خۆپیشاندانیان کرد

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەتایبەت گروپی خیانەتکاری ١٦ی ئۆکتۆبەر، ویستیان گرژی لە ھەرێمی کوردستان دروست ببێت تاوەکوو لەم رێگەیەوە بتوانن دووئامانجیان بپێکن.

ئامانجی یەکەمیان لەبیربردنەوەی رێکەوتنەکەیان لەگەل حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران و بەدەستەوەدانی کەرکوک و خورماتوو ویستیان لەم رێگەیەوە ئەم خیانەتەیان لەبیر خەلکی ھەرێمی کوردستان ببەنەوە، کە دوای ئەوەی حەشدی شەعبی رێکەوتنەکەیان جێ بە جێ نەکرد داواکارییەکانی گروپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر پشتگوێ خست.

ویستیان چەند سیناریۆیێک دروست بکەن بەلام جارێکی تر سەرکەوتوو نەبوون لە پلانەکەیان بۆیە کەوتنە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران، وە ھەرەشەکردنیان لە بزوتنەوەی گۆڕان کە بە ھیچ شێوەیەک پشتگیری لە نارەزایەکانی خەلک نەکەن بۆ ئەوەی دۆخی زۆنی سەوزیان لەدەست دەرنەچێت کە ئاستی نارەزای خەلک تەشەنەی کرد بەرامبەر سیاسەتەکانی ئەو حزبە.

ئامانجی دووەمیان دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران نامەێکی ئاراستەی پەرلەمانکرد بۆ ئەوەی ھەلبژاردنی پێشووەخت ئەنجام بدرێت.

یەکێتی لەگەل دواخستنی ھەلبژاردن بوو چونکە پێی وایە بەشێکی زۆری دەنگەکانی لەدەست داوە ئۆبالی ھەر شکستێکی یەکێتی دەکەوێتە ئەستۆی گروپی خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بۆیە دەیان ویست پشێوی دروست بکەن تاوەکوو ھەم لەلاێک خیانەتەکەیان لەبیر خەلک ببەنەوە ھەم ئۆبالی شکستی یەکێتی لە ئەستوی خۆیان لابدەن.

گۆران ھەرکی

ھەواڵی زیاتر