یەكێتی دەیەوێ كێشەكەی شاسوار بخاتە ئەستۆی سكرتێرەكانی

میدیای نزیك یەكێتی بلاویكردەوە كە ئەو کەسەی هەڕه‌شەی لە پەرلەمانتاران دەکرد لە ماڵی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستگیرکرا.

میدیا نزیكەكانی یەكێتی لە ھەواڵی بە پەلەیاندا رایانگەیاند:، ئەمڕۆ چوارشەممە دوای چوار رۆژ لە گەڕان بەدوای سکرتێری دوەمی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە گومان دەکرا ئەو سیمکارتەی کڕیبێت کە هەڕه‌شەی لە پەرلەمانتاران کردوە دەستگیرکرا”.

باس لەوەش دەكەن كە بەپێی زانیاریەکانیان، “ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی شوێنی ئەو کەسەی دەستنیشانکردووە و بەفەرمانی دادوەری پشکنینی بۆ ماڵەکەی شاسوار عەبدولواحید ئەنجامداوە و دەستگیرکراوە”.

ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی رەوەند نەجمەدین-ە و خزمی نزیکی خێزانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیەو سەرپەرشتی پەیج و ئەکاونتەکانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکات.

ئەمە لە كاتێكدایە لەناو جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار سەرپەرشتی ھەموو كردارەكان دەكات و یەكێتی دەیەوێ كێشەی ھەرەشەكردن لە پەرلەمانتاران بخاتە ئەستۆی سكرتێرەكانی شاسوار عەبدولواحید.

ھەواڵی زیاتر