لە واقعدا حكومەت لە زۆنی سەوز نیە

بیروڕا – ھەكار ھەركی

روونە و واقعە دوو زۆن لە كوردستان ھەن، بەلام نا دادپەروەریە بە یەكسانیان ببینیت، چونكە ئەم دوو زۆنە ھندەی (شفتی و پڵایس) بەراوردیان ھەیە، سلێمانی و بە گشتی زۆنی سەوز تەواو موركی دوو ئیدارەیی توخ كردووتەوە، ھەموو شەقام و مزگەفت و باڕ و دیسكۆ و یاریگا بەناوی حزبی یان كەسایەتیەكی حزبی كراون، ئەمە مانەی ئەوە نیە زۆنی زەرد ئەمەی نەبێت، بەلێ ھەیە، بەلام وەك گوتم كفرە یەكسانیان بكەیت.

تا ئێستاش بەشێكی زۆری فەرمانگەكانی سلێمانی ئاڵای یەكێتیان بەسەردا دەشەكێتەوە، یان ھاوتای ئاڵای كوردستان ئاڵای عێراق و یەكێتی لە سەر مێزی بەڕێوەبەر دانراوە!

تۆ ھەموو دھۆك و ھەولێر بگەڕێیت، ئالای پارتی لە شوێنی حكومی نابینیت، بەلام ئێستاش بازگەی زۆنی سەوز ھەیە ئاڵای یەكێتی پێوەیە!

زۆر سەرنجم داوەو، پرسیمە “پارتی وێنەی سەرۆك بارزانی لە ناو شار و پڕۆژەكان ھەڵدەواسێت؟” دوائەنجام نە بینیم و نە گوێم لێبووە كە ھەبێت!

كەچی ھیچ پڕۆژەیەكی سلێمانی نابینی بەر لەوەی وێنەی مام جەلال نەبینیت!

سەرنج بدە ئێستاش ھەندێك ئەقلیەت لەناو یەكێتی ھەیە دەلێت”نابێت رەسیفی رێگا زەرد بێت”! گوایە ئەم كردارە رەنگی پارتی زەق دەكات، كەچی پارتی بەردەوامە لە سەوزكردنی ھەولێر و دھۆك.

دیقەتم داوە و بەراوردیشم كردووە ئاڵای كوردستان لای زۆنی زەرد خۆشەویسترینە سەرتا دھۆك و دواتر ھەولێر، پاشان كەركوك ئینجا سلێمانی دێن!

گەر لێم دەپرسن چوون ئەمەت بەراورد كردووە، زەحمەت نیە، سەردانێكی ٢ كاتژمێری ھەرچوار شارەكە بكە، بۆت دەردەكەوێت ئاڵای كوردستان لە كام شوێن زیاتر دەبینرێت، ناوی “پێشـمەرگە و ولات و نیشتیمان” زیاتر لە فرۆشگای كام لەم شارانە نراون.

خۆی چاوی خەڵكی سلێمانی ڕاھاتووە ئەو ھەموو ئالا سەوزە و وێنەیە نابینێت كە لە زۆنەكە ھەڵواسراون، بەلام كەسێك كە یەكەم جار سەردانی ئەوێ بكات، زۆر بە ئاسانی ھەست دەكات ئەم شارە “حاشا” شارێك نیە كە سەر بە ھەرێمێك بێت بەناوی كوردستان، ئەسلەن حكومەت لەم زۆنە بوونی نیە.

لەوێ شێخ جەعفەرەكان بە ھەوەس و جەوی خۆیان بڕیار دەدەن پێداگیری حكومەتی كوردستان بن یان نا، لەوێ دیوەخانی كوێخا و ئاغایەك زیاتر لە حكومەت حوكمی ھەیە…

ھەكار ھەركی

ھەواڵی زیاتر