سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

دابەشكردنی موچەی كانونی یەكەمی 2018 بەردەوامی هەیە و سبەی چوارشەممە، موچەی فەرمانبەرانی پێنج وەزارەتی دیكە و چەند دامەزراوەیەك دەدرێت.

بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی چوارشەممە، موچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوخۆ، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەوقاف و کاروباری ئاینی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، سبەی موچەی رەگەزنامە و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دابەشدەكرێت.

ئەمڕۆ موچەی چەند وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم دابەشكرا و زیاتر لە یەك ملیار دیناری نەخۆشخانەی شار لەلایەن چەند كەسێكەوە رفێنرا.

ھەواڵی زیاتر