كارزان عوسمان: جگەلە لەپارتی كەس خۆی نەكاتە خاوەنی لابردنی پاشكەوتی مووچە

پێشكەشكارێكی دیاری میدیایی نەوەی نوێ داوا لە لایەنە سیاسیەكان دەكات خۆیان نەكەن بە خاوەنی لابردنی سیستەمی پاكەوتی مووچە.

كارزان عوسمان، پێشكەشكاری دیاری كەناڵی ئێن ئاڕتی، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی:جگە لە قسەکەی پارتی بڕێکیش لەوەی یەکێتی هیچ لە قسەی لایەنەکانی تر ڕاست نیە سەبارەت بە لابردنی پاكەوتی مووچە.

ئەو پێشكەشكارەی میدیایی نەوەی نوێ دەشلێت:وازحە کە ئەوەی پارتی بیەوێت ئەوە ڕودەدات، جا باش بێت یان خراپ! هەندێ جارو بە بڕێکی کەم بۆ یەکێتیش راستە.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەش كردووە كە لایەنەکانی تر لەبری ئەوەی بەشوێن ئەوەوەبن راستکردنەوەی هەڵەکانی پارتی و یەکێتی بکەنە دەستکەوت بۆخۆیان، دەبێت بیر لە هاوسەنگی لە بڕیارداندا بکەنەوە، ئەمەش تەنیاو تەنیا بە کۆکردنەوەی ئەو هێزە پەرتەوازەیە دەکرێت کە هی هەموتانەو هەر یەکەو تۆزێکیتان لایە!.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنی ٨ـی مارس نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سیستەمی پاشكەوتی مووچەی ھەڵوەشاندەوە و دواتر میدیایی نەوەی نوێ و بەرھەم ساڵح و یەكێتی و گوڕان، ئەم ھەنگاوەیان وەك دەستكەوتی حزبەكانیان پێناسەكرد.

ھەواڵی زیاتر