مەسعود بارزانی، سەرۆكی بەرەی كوردستانی و نەوشێروان مستەفا باسی ڕاپەڕینی ١٩٩١ دەكەن

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە میژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كاتی ڕاپەڕینی ساڵی١٩٩١ مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەوكاتەی بەرەی كوردستانی و نەشێروان مستەفا باسی ڕاپەڕینی ١٩٩١ـی گەلی كوردستان دەكەن.

لە گرتەڤیدیۆكەدا سەرۆكی بەرەی كوردستانی(مەسعود بارزانی) باس لە پلانی سەركەوتنی ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ دەكات و باس لە یەكگرتووی لایەنە كوردیەكان دەكات لەكاتی ڕاپەڕیندا و دواتر نەوشێروان مستەفا دەلێ: یەكێك لەو ھۆكارانەی وایكردووە كورد بە ئامانجی خۆی نەگات، ناكوكی ناوخۆییە، بەلام ھیچ كاتێك وەك ئەمرۆ گەلی كوردستان یەكگرتوو نەبووە و “ئێستا كاك مەسعود كە قسە دەكات بە ناوی ھەموو كوردەوە قسە دەكات”.

رۆژنامەنووس بۆ بارزانی: ئایا ڕاستە ئێوە میللەتیكی یەكگرتوو نین؟
بارزانی: ھیچ كاتێك وەك ئێستا میللەتی كورد یەكگرتوو نەبووە، ھیوادارم برام كاك نەوشێروانیش وەلامی ئەم پرسیارە بداتەوە.

نەوشێروان مستەفا: كاك مەسعود كە قسە دەكات بەناوی ھەموو كورد قسە دەكات و ھۆكاری ئەوەی كە میللەتی كورد بە ئامانجەكانی نەگەیشتووە، كێشەی ناوخۆیی بووە، ئێستا لایەنە كوردیەكان یەكگرتوون.

ھەواڵی زیاتر