ئاژانسی پەیامنێر ناوەرۆكی رێكەوتنی پارتی و یەكێتی ئاشكرا دەكات

پاش کەمێکی تر پارتی و یەکێتی ڕێکەوتنێک واژۆ دەکەن دەربارەی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەردوو لا لەسەر زۆر بابەت ڕێکەوتن، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی پەیامنێر رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەم خاڵانەیە..

• پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ یەکێتی بێت(بەو مەرجەی کاندیدی ئەو پۆستە رەزامەندی هەردوولای لەسەربێ)

• یەکێتی بەشداری لەکۆبونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان بکاتەوەو کاندیدەکانی بۆ پۆستە وزارییەکان ئامادە بکات و سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرێتەوە

• پارتی رازی بووە یەکێتی وەزارەتی دادی عێراق وەربگرێت

• یەکێتی و پارتی لەگەڵ حزبە کوردییەکانی دیکە هەوڵی درووستکردنی لیستی هاوبەش بدەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک

• ئەم رێککەوتنه بۆ ماوەی چوار ساڵ کاری پێدەکرێت

ھەواڵی زیاتر