سیستانی رەتیكردووتەوە چاوی بە بەرھەم ساڵح بكەوێت

بەپێی ھەواڵی میدیا عێراقیەكان، كە لە نووسینگەی علی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق دەستكەوتوون، ناوبراو دیداری نێوان خۆی و بەرھەم ساڵی رەتكردووتەوە.

بەپێی زانیاریەكان، بەرھەم ساڵح، سەرككۆماری عێراق داوای دیداری سیاستانی كردووە و ئەمرۆ لەلایەن نووسینگەی مەرجەعی بالای شیعەكان لە عێراق بە نووسینگەی سەرۆككۆمار ڕاگەیەندراوە كە “سیاستانی كاتی بۆ ئەم دیدارە نیە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر دوناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە سەردانێكی نھێنی ھاتە عێراق و دوای گەڕانەوەی بۆ ئەمریكا وێنەكانی لە تویتەر بلاوكردەوە و بەبێ ئەوەی چاوی بە سەرۆككۆماری عێراق بكەوێت، چاودێرانی دۆخەكەش پێیان وایە، لاوازی بەرھەم ساڵح و بەجێھێشتنی زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار ھاودید بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، وایكردووە لەسەر ئاستی ناوخۆی و نێودەولەتی پۆستی سەرۆككۆمار و كەسایەتی بەرھەم ساڵح پشتگوێ بخرێت.

پێشتریش بەرھەم ساڵح بە ھاودیدانی ڕاگەیاندبوو “ئەو ھندە بێحورمەت نیە ھاوپەیمانی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار جێبھێلێت”

ھەواڵی زیاتر