مەحمود محەمەد، سەعدی پیرە بەدرۆ دەخاتەوە”كۆبوونەوەی ١٨ـی مانگ بۆ دیاریكردنی پارێزگاری كەركوك نیە”

سەعدی پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو: لە(18-2-2019) ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە ھەولێر كۆدەبێتەوە و، بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی و یەكێتی، هەوڵدەدرێت کێشەکانی بەغدا چارەسەر بکرێن، هەروەها پارێزگارێک بۆ کەرکووک هەڵبژێردرێت. 

لەم باریەوە مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی لە روونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند:‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی كه‌ركووك ده‌كرێت و باس لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەكرێت و دواتر و پارێزگاری كه‌ركووك به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی داده‌نرێ.

بەپێی روونكردنەوەكەی وتەبێژی پارتی، لە كۆبوونەوەی ١٨ـی مانگ تەنھا باس لە میكانزمی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەكرێت و دواتر و لە كۆبوونەوەی تردا پارێزگاری كەركوك بە رێككەوتنی پارتی و یەكێتی دیاریدەكرێت.

ھەواڵی زیاتر