ھاتووچۆی سلێمانی ئەو ئۆتۆمبیلانە سزانادات كە تابڵوكانیان ھەولێرە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی، ئەو ئۆتۆمبیڵانەی ژمارەكانیان ھەولێرە (اربیل) سزا نادات بۆ ئەوەی پارەی سزادانەكەی نەگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیاریەكان كە لە سەرچاوەیەكی ناو وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان دەست ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر كەوتوون، بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بڕی سزا و جوری سەرپێچی ئەو ئۆتۆمبیلانەی ژمارەیان ھەولێرە و لە سلێمانی سەرپێچی دەكەن، تومار ناكات و نایدات بە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر.

لەم باریەوە خاوەنی پێشانگایەكی كڕین و فڕۆشتنی ئۆتۆمبیل لە شاری سلێمانی كە پێی باش نەبوو (ئاژانسی پەیامنێر) ناوی ببات ڕایگەیاند: لە ئێستادا لە شاری سلێمانی خواست لەسەر ئۆتۆمبیلی (تابلوی ھەولێر) زیادیكردووە و ھۆكارەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كامێرای ھاتووچۆ و پۆلیسی ھاتووچۆ ئەم لە سلێمانی ئەم جورە تابڵویە سزا نادات.

ھەروەھا گوتیشی: خەڵكی تاقیكردنەوەیان لەسەر ئەم دەنگۆیە كردووە و دەركەوتووە بە تابڵوی ھەولێر ھەرچەند خێرا بە شەقاموكانی سلێمانیدا بڕۆیت، سزا ناچێتە سەر ئۆتۆبمیل و لە شوێنی قەدەغەكراویش پاركینك بكەیت، ھیچ سزایەكت بۆ نانوسرێت، بۆیە لە ئێستادا خەڵكێكی زۆر داوای ئەو ئۆتۆمبیلانەمان لێ دەكات كە تابلۆی ھەولێریان پێوەیە.

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر عەلی حەمە ساڵح پەڕلەمانتاری بزۆتنەوەی گوڕان ڕایگەیاندبوو: داھاتی خالی گومرگی و داھاتی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ناگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر