رۆژی جیھانی تەلەڤیزیۆن

دوای ئەوەی تەلەڤیزۆن توانی کاریگەرێکی گەوەرەی ھەبێت لەسەر ناوەندەکانی بڕیار بەرامبەر بە ئامرازەکانی تری راگەیاندن، وە کاریگەری لەسەر رای گشتی دروست بکات، پسپۆری بواری راگەیاندن (تۆماس فریدمان) دەلێت ” ئێمە لە بەردەم جەنگێکی سیاسی و شارستانی ترسناکداین لە رابردوو گەورە بچووکی دەخوارد، بەلام ئێستا ئەوەی خێرایە خاو و خلیچەکان دەخوات” رۆژ بە رۆژ کاریگەری میدیا گەورەتر دەبوو بۆیە کۆمەلەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رۆژی ٢١ نۆڤێمبەریان بە بڕیاری ٢٠٥- ٥١ وەکو رۆژی جیھانی تەلەڤیزۆن دیاریکرا.

بەشێک لە شارەزایانی بوری میدیا پێیان وایە سەرەڕای پێشکەوتنی بەرچاوی میدیای ئەلیکترۆنی بەلام تاوەکوو ئێستا TV بە کاریگەرترین میدیای جیھانی دادەنرێت لەرووی کاریگەری دروستکردن لەسەر رایگشتی و کاریگەری بەسەر ناوەندەکانی بریاردا، وە پێشیان وایە ئەم کاریگەریە ھەندێ جار پەپێی کۆمەلگاکان دەگۆردرێن لە ولاتێکەوە بۆ ولاتێکی تر جیاواز دەبێت.

ئەگەرچی میدیای کوردی مێژووێکی درێژی نیە لەگەل TV سەرەتای سەرھەلدانی تەلەڤیزۆن لە نێو کورد دا دەگەرێتەوە بۆ نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، تاوەکوو ئێستا کەم زۆر توانیویەتی خزمەتێک بە میدیای کوردی بکات بەلام ئەوەی ئێستا ھەیە جێی رەزامەندی نیە نەی توانیوە وەکوو پێویست بە ئەرکە راستەقینەکەی خۆی ھەستێت ئەمەش کۆمەلێک ھۆکاری خۆی ھەیە یەکێکیش لەوانە ئەزموونی کەمی کورد لە بەرێوەبردنی TV ، وە لەلاێکی تر میدیای کوردی ناتوانن خۆیان بەو داھاتەی دەستیان دەکەوێت بژێنن بۆیە زۆربەی دەزگا میدییەکان لەلایەن جیھەتێکەوە تەمویل دەکرێن بۆیە ناچارن ئەرکە راستەقینەکەی خۆیان ونکەن بەدوای ئەجێندای ئەو لایەنە بکەون. بۆیە ھەولی پێشکەوتنی خۆی نادات چونکە دەزانێت پارەکەی ئامادەکراوە کاری باش بکات یان نەیکات ھەر بەرێوە دەچێت.

سەرەڕای ئەوەی ئێستا شاشەی Tv ییەکان لەرووی تەکنیکو کوالێتیەوە زۆر پێشکەوتوون خاوەن باشترین ئامێری میدیای بن بەلام لەرووی پەیامەوە بەرامبەر میدیا جیھانیەکان زۆر چرچو لاوازن نەیاتوانیوە پەیامێکی زانستی و بێلایەن بە بینەرەکەیان بگەێنن.

کێشەێکی تری لە مێژینەت میدیای کوردی بەتایبەت TV ئێمە میدیاێکی ئاراستە کراومان نیە بە زمانە جیھانیەکان پەخش بکرێت تاوەکوو جیھانی دەرەوە لە ئێمە تێبگات. بەلکو ئەوەی ھەیە لەچوارچێوەێکی داخراو دەخولێتەوە پەیامی خۆمان ھەربۆخۆمانە لە ناو بازنەێکی بەتالدا دەسورێتەوە ناگات بە دەرەوە ھەتاوەکوو ئێستا ئێمە نەمان توانیوە لە رێگای میدیاێکی ئاراستە کراو بە جیھانی رابگەێنین چیمان دەوێت داوای چی دەکەین …

گۆران مستەفا ھەرکی

٢١ نۆڤێمبەری ٢٠١٧

ھەواڵی زیاتر